کوردستانی
کەشناسیی هەرێم وادەی باران بارینی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی دووەم و سبه‌ی دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "سبەی دووشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ درێژبوونەوەی ئەم کاریگەریە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواوەتی بە تایبەتی سنووری پارێزگای دهۆک، هەروەها لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ هەیە و پلەکانی گەرما لە هەندێک لە شارەکان دادەبەزێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "کاریگەری ئەم پاڵەپەستۆیە تاوەکو چەند رۆژی داهاتوو بەردەوامی دەبێت"، به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت.

س.س