کوردستانی
هاوردەکردنی مۆدێلێکی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 بۆ ناو هەرێمی کوردستان رادەگیرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی تەکسی بۆ هەرێم وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئەسعەد کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 بۆ ناو هەرێمی کوردستان رادەگیرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵانە لە مانگی 9 هاوردەکردنی مۆدێلێک رادەگیرێت مۆدێلێکی نوێ شوێنی دەگرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە بڕیارەکە دوو مانگ زیاتر دواکەوت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە 1ی تشرینی دووەمی 2020 هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 رادەگیرێت و ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 شوێنی دەگرێتەوە و هاوردە دەکرێت".
لەبارەی هاوردەکردنی تەکسییەوە ئەسعەد کەریم وتی "چەند ساڵێکە هاوردەکردنی تەکسی بۆ هەرێمی کوردستان راگیراوە، بەهۆی زۆری ژمارەی تەکسی لە هەرێم، بۆیە بڕیارەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە گۆڕانی بەسەردا نایەت".
س.س