کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵ زۆرترین رێژەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا:  ئەمساڵ زۆرترین رێژەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون
مەودا میدیا-

سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پلانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکانی بۆ خوێندنی ئەمساڵ  56 هەزار و 84 کورسییە، ئاماژەی بەوەشکرد کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵپەڕی زانکۆلاین کارادەکرێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان.

 د. خەتاب شێخانی، سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵپەڕی زانکۆلاین کارادەکرێت و خوێندکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە".

ئاماژە بەوەشکرد "پلانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکانی بۆ خوێندنی ئەمساڵ  56 هەزار و 84 کورسییە، هەروەها ئەمساڵ زۆرترین رێژەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون".

باس لەوەشکرد "لە سبەینێوە تاوەکو 15ی مانگ خوێندکاران دەبێت پەیوەندی بە زانکۆ و پەیمانگەکانیانەوە بکەن، هەروەها بەراورد بە ساڵی رابردوو 18 هەزار خوێندکار زیاترمان وەرگرتووە", ئەوەشی خستەڕوو "سکاڵای خوێندکاران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەردەگیرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan