کوردستانی
رێنمایی نوێ بۆ شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ستنی ده‌مامك بۆ پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتییانه، ئاماژە بەوەشدەکات رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به چاوی خۆمان رووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
قایمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ستنی ده‌مامك بۆ پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتییانه، ئاماژە بەوەشدەکات رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به چاوی خۆمان رووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2020.11.1) ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی به ئاماده‌بوونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان كۆبووه‌وه، لر کۆبوونەوەکەدا قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند "باشترین رێگه بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامی بونی ژیان".
ئاوات محەمەد وتی "پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به‌ژیان وته‌ندروستی هه‌مو لایه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته به‌هه‌مومانه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینه‌وه و له ئاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان رو له شوێنه گشتیه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و شوێنانه ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، رێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن".
وتی "پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای ئۆپرایسۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین".
رێنمایی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان
1- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی روو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4- رێگریكردن له دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
5- پێویسته كڕیاران به ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی رووبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
6- پێویسته ماوه‌ی نێوان هه‌ركه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر له (2) مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
س.س