کوردستانی
یەکێتی مەرجی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی هەیە و چاوەڕوانی وەڵامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند مانگێک بەسەر دوا کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنە دیارینەکراوەتەوە.
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم کاتەی ئێستادا کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگە، چونکە وەک دەزانین ئەم هەرێمە بە تاک لایەن بەڕێوەناچێت پێویستە هەردوولا پێکەوە بەڕێوەی ببەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆتا کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتی چەند پێشنیاز و خاڵێکی داوە بە پارتی و چاوەڕێی ئەوەین کە پارتی وەڵامی ئەو خاڵانە بداتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسکراوە".
مەسیفی وتی "ئومێد هەیە بەم نزیکانە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە".
س.س