کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر کافتریاکەی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارانانەی هەڵیانکوتایە سەر کافتریاکەی هەولێر توانیمان دەستگیریان بکەین.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند رۆژێک لەمەوبەر چەند تۆمەتبارێک لەشاری ھەولێر ھەڵیانکوتایە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوە و بەگولە خاوەنی کافتریاکەیان بریندارکرد، بەڵام دوان لەتۆمەتبارەکان ھەڵاتبوون بۆ شاری سلێمانی".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئهوهی دادگای ھەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا ئەمرۆ 1-11-2020 ھەردوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێن".
ک.ن