کوردستانی

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی‌ ده‌كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنه‌ی‌ باڵای‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی‌ ده‌كرد
لەبارەی ناوەندەكانی خوێندنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرا.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)  تا رۆژی (2020-12-1) رادەگیرێت و سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت. 

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ بڕیارەكه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکراوە‌، ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێوست نییە و ژمارەی قوتابی و خۆیندکارانیان سنووردارە، دەوامییان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.

ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌:

1- دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)  تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێت. 

2- قۆناغی 12 ئامادەیی دەتوانن تا کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەربگرن.

3.قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. 

4.سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت، وسەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.

5.ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێوست نیە و ژمارەی قوتابی وخۆیندکارانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.
6.دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.

7- دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

8- بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.

9- لە زانكۆ وپەیمانگەکان بۆ بەشە زانستییەکان وکۆمەڵەی پزیشکی، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە) تا رۆژی (2020/12/1)  وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

10- لە زانكۆ وپەیمانگاکان بۆ بەشە مرۆڤایەتییەکان لە خوێندنی ئاوێتە ڕێژەی هەرەزۆری بە ئەلکترۆنی دەبێت و ئەو بەشە زانستییانەی كه پێویستیان بە تاقیگە هەیە، تا رۆژی (2020/12/1) خوێندنیان لە نێو كامپەس دەبێت.

11- راسپاردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان وپەرستگاکان -مزگەوت وکلێساکان- وپابەندکردنیان بە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

12- دووپاتکردنەوەی جێبەجێکردنی گشت بڕگەکانی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (52) لە (2020/10/24). 

ئەم بڕیارانە تا ڕۆژی (2020/12/1) کاری پێدەکرێت، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتووێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان. 

لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020/11/1
Qaiwan
Qaiwan