کوردستانی
ئاشنا عەبدوڵڵا: هیچ جۆرە ناکۆکییەک لە نێوان ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی گۆڕاندا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەبارەت بە ناکۆکیەکانی نێوان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان روونکردنەوە دەدرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت، هیچ جۆرە ناکۆکییەک لە نێوان ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی گۆڕاندا نییە.
ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بابەتانەی باس لە ناکۆکی نێوان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە ناو فراکسیۆنەکەمان دەکەن دوورە لە راستییەوە و هیچ جۆرە ناکۆکییەک لە نێوان ئەنداماندا نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "راستە رەنگە لە هەندێک لە بابەتەکاندا رایی جیاواز لە نێوان ئەنداماندا هەبێت، بەڵام مانای ناکۆکی نییە و بوونی بۆچوونی جیاواز لە بنەمای سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانە".
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە باس لە ناکۆکی نێوان ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەکرێت، سەچاوەیەکیش باس لەوە دەکات، یەکێک لە بابەتەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە ئەو پرسە بووە.
ک.ن