کوردستانی
دوای سووتانی دارسنەوبەرەکان شاخی کۆیژە سەوز دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای سووتانی دارسنەوبەرەکانی شاخی کۆیژە، جارێکی دیکە بڕیاردرا لە جێگەی دارە سووتاوەکان، داری دیکە بنێژرێت و رووبەری زۆر زیاتر لەوەی سووتاوە سەوز بکرێتەوە.
هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە دەستکراوە بە دووبارە سەوزکردنەوەی شاخی گۆیژە و بڕیاردراوە زیاتر لەو رووبەرە سەوز بکرێتەوە کە سووتاوە".
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا دەست بە کارەکان کراوە و لایەنی جیبەجێکاری پرۆژەکەش بەلێنی ئەوەیان پێداوین بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەرکی پەروەردەکردنی ئەو دارانە لە ئەستۆ بگرن کە دەنێژرێن و چاودێری گەورەکردنی بکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئەمساڵدا بەشێکی زۆر لە دارسنەوبەرەکانی شاخی کۆیژە سووتان و دوای ماوەیەکیش لە رووداوەکە دوو کەس بە تۆمەتی سووتاندنی دارەکان دەستگیرکران.
ک.ن