کوردستانی

زۆرترین رێژەی وەرگرتن بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەرەخسێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆرترین رێژەی وەرگرتن بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەرەخسێندرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێژەی پلانی وەرگرتنی 100%ی بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەرەخسێنێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "بۆ یەکەمجارە  وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن، زۆرترین رێژەی وەرگرتنی بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی داناوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێژەی پلانی وەرگرتنی 100%ی بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی رەخساندووە".

Qaiwan
Qaiwan