کوردستانی
لە سلێمانی کاتی دابەشکردنی نەوت راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت لە سەنتەری شاری سلێمانی، ئاماژە بەوەشکراوە پرۆسەکە لەو گەڕەکانەوە دەستپێدەکاتەو کە ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوتی تیادا وەستاوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند "بریارە رۆژی سێشەممە لە سەنتەری شاری سلێمانی (مەڵبەندی دوو) لەو گەرەكانەی كەپار ساڵ پرۆسەكەی تیاوەستا دەست بكرێتەوە بەدابەشكردنی نەوت".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو " بە نرخی 44000 دینار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دیاریکراوە، هەروەها لە رێگەی کارتی زیرەکەوە نەوت دەدرێت بە هاوڵاتییان".
س.س
س.س
بیروڕا