کوردستانی

گرفتە تەندروستییەکانی ئەم سنوورە چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرفتە تەندروستییەکانی ئەم سنوورە چارەسەرکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێستادا کەمترە بە بەراورد بە پێشووتر، ئاماژەی بەوەشکرد لە پێشوودا گرفتی تەندروستییمان هەبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو کێشانە چارەسەرکراوە.

تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە بەردەوام لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەردەوام پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدرێت، بەڵام رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێستادا کەمترە بە بەراورد بە پێشووتر".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 9 هەزار پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو رێژەیە زیاتر لە 2554 تووشبوو هەیە، هەروەها رێژەی مردنی تووشبووانی کۆرۆنا کەمترە بە بەراورد بە چەند هەفتەی داهاتوو تاوەکو ئێستا 124 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا نزیکەی 55 هاوڵاتی لە سەنتەری نەخۆشییە گوزاراوەکانی رانیە و قەڵادزێدا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، هەروەها نزیکەی 1200 هاوڵاتی داخڵی نەخۆشخانە کراون بەشێکی زۆریشیان چاکبوونەتەوە".

تەها محەمەد لەبارەی کێشەی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ناوچەکە وتی "لە پێشوودا گرفتی تەندروستییمان هەبوو، بەڵام بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان و خێرخوازان توانراوە بەشێکی زۆر لەو کێشانە چارەسەر بکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan