کوردستانی
تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە و پۆلیسێک دەکوژێت و پێنجی دیکەش بریندار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە شاری هەولێر بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پۆلیس لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک دەکوژرێت و چەند پۆلیسێکی دیکەش بریندار دەبن، کە یەکێک لە بریندارەکان عەقید عیزەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو لە گەڕەکی عەدالەی شاری هەولێر بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پۆلیس لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک دەکوژرێت و پێنج پۆلیسێکی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان عەقید عیزەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕگەی 31 تۆمەتباربووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە و دوای رووداوەکەش رایکردووە، لە ئێستادا پۆلیس بە دوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.
س.س