کوردستانی
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر دادەنرێت.
حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەدا بوو کە وەزارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران واژۆکرا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆکان بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە ساڵی داهاتووە کە بڕەکەی 500 هەزار تەنە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پرۆژەیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پێکهاتە کە بریتیە لە، سایلۆ و دروستکردنی کارگەی بە پیشەسازیکردنی بەرهەمەکانی گەنم، هەروەها ئەم پرۆژەیە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و ئیدرەی گەرمیانیش دەگرێتەوە".
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد"ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت".
س.س