کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیار و دانانی رۆژی دابەشکردنی مووچە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت مووچەی داهاتوو کە دابەشدەکرێت مووچەی مانگی 10 یە و باس لەوەش دەکات بڕیار و دانانی رۆژی دابەشکردنی مووچە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە
گۆڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "وەک فراکسیۆن فشارمان کردوە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان شەفاف بکرێت و زیادبکرێت".
وتیشی "بڕیار و دانانی رۆژی دابەشکردنی مووجە لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی و ئابووری نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە" ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو مووچەی داهاتوو کە دابەشدەکرێت مووچەی مانگی 10یە وە نازانرێت مووچەی مانگەکانی 4 و 5 و 6 و 7 و 8 چییان بەسەردێت".
باسی لەوەش کرد "نازانین کەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەست بەدابەشکردنی دەکرێت".
ک.ر