کوردستانی
کۆمەڵێک پەرلەمانتار: دەمانەوێت وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵێک پەرلەمانتاری کوردستان بانگێشتی وەزیری ناخۆی هەرێم دەکەن بۆ پەرلەمان،پەرلەمانتارێکیش باس لەوە دەکات مەبەستیانە حکومەت کەیسەکان بەلاریدا نەبات.
١٦ پەرلەمانتار داوای دانیشتێکی تایبەت بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی دەکەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و دهۆەوە شێرکۆ جەودەت، پەرلەمانتاری یەکگرتوو کە یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی واژۆی کردووە بە مەودا میدیای راگەیاند "مەبەستمانە حکومەت کەیسەکان بەلاریدا نەبات و دادپەروەریان تێدابێت".
ئاماژەی بەوەش دەکات "دەبێت حکومەت ئەو کەیسانە بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەبەرێت و وردبینی تەواوی تێدا بکرێت و عەمدی نەبن زۆر کات بووە کەیس بەلارێدا براوە و شتی زیادەی بۆ زیادکراوە".
لە یاداشتەکەی ئەو ١٦ پەرلەمانتارەدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، داوا دەکرێت پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەکەن کە ماوەیەکە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و دهۆک دەستیان داوەتێ و بەشێک لەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە زیاتر لە مانگێکە بەبێ بوونی هیچ تاوانێک دەستگیرکراون.
ک.ر