کوردستانی

سەبارەت بە گەشتی عەمرە سعودییە هەندێک وڵات سەرپشک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە گەشتی عەمرە سعودییە هەندێک وڵات سەرپشک دەکات
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخستنی مزگەوت و شوینە ئاینییەکان بە هۆی کۆرۆناوە و باس لەوەش دەکات سعودییە عیراقی نەخستۆتە ناو ئەو وڵاتانەی کە بتوانن گەشتی عەمرە بکەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "سعودییە کۆمەڵێک وڵاتی دەستنیشان کردووە بۆ ئەتوانن گەشتی عەمرە بکەن، بەڵام  سعودییە عیراقی نەخستۆتە ناو ئەو وڵاتانەی کە بتوانن گەشتی عەمرە بکەن واتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە چوار چێوەی دەوڵەتی عیراقدان و ناتوانن گەشتی عەمرە بکەن".

 وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان وتیشی "تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخستنی مزگەوت و شوینە ئاینییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناشزانریت لە داهاتوودا چی بڕیار دەدریت".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan