کوردستانی

وەزیری پلاندانان: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پلاندانان: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران بدۆزێتەوە لە دەرەوە.

ئەمڕۆ دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی وەبەرهێنان و بازرگانی و سەرمایەگوزاری و رێكکارەكانی دەروازەسنوریەكان، کرا.

وەزیری پلاندانان روونیشیكردەوە "رێكکارەكانی هاوردەكردنی كاڵا و بەروبوم لەخاڵە سنورییەكان بەگوێرەی پێوەری كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری و مواسەفاتی یاسایی عیراقیە كە تایبەتمەندیەكانی دیاریكردوە".

وەزیری پلاندانان، ئاماژەی بە دۆزینەوەی بازار بۆ جوتیاران و بازرگانانی ناوخۆی کرد، بۆ ئەوەی بەروبومەكانیان هاوردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بكەن.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan