کوردستانی

لە ماوەی یەك مانگدا زیاتر لە شەش هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەك مانگدا زیاتر  لە شەش هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "لە ماوەی یەك مانگدا، لە شاری سلێمانی 6 هەزار و 940 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "لە ماوەی یەك مانگدا، لە شاری سلێمانی 6 هەزار و 940 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، لە بەرواری (13/5/2020) تا (19/10/2020)یش لە شاری سلێمانی 13 هەزار و 961 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە".
 
هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەکە 1137 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و 513 تووشبووش چاکبوونەتەوە، هەروەها 26 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan