ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
مەودا میدیا - کاروان نوری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 38 دۆلار و 95 سەنتە.

ئەمڕۆ سێشەممە (3-11-2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 38 دۆلار و 95 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 36 دۆلار و 85 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
Qaiwan
Qaiwan