کوردستانی
بەشێك لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی گردبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ سێشەممە، بەمەبەستی داواکردنی بەشەناوخۆیی بەشێك لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن.

مەغدید ئیبراهیم، یەکێک لە خوێندکارانی بەشدار لە گردبوونەوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆ، دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئاوێتە، بەشێک لە وانەکانمان لە ناو کەمپس دەبێت، بۆیە ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بەشەناوخۆی بەسەر خوێندکاراندا دابەش بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هاتوچۆی خوێندکاران، مەترسی رێگاکانی هاتوچۆ و خەرجییەکانی بارگرانییەکی دیکە لەسەر خوێندکاران دروست کردووە، بۆیە دەبێت رەچاوی باری دارایی و خراپی گوزەرانی خوێندکار و مەترسی لەسەر ژیانی خوێندکار بکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی دواین بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندنی ناو کەمپ بەشێوەیەکی سەرەکی تا 1-12-2020 دواخراوە و کۆلێژەکان لە هەفتەیەدا تەنها رۆژێک دەوامی ناو پۆل و وانە بەخوێندکاران دەڵێن، چوار رۆژەکەی دیکە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆیە بەشە ناوخۆییەکان لەم کاتەدا دابەشناکرێن.