کوردستانی
پۆلیسی ھەولێر: سەرجەم تۆمەتبارانی رووداوی کافتریاکەی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایکردووە، سەرجەم تۆمەتبارەكانی رووداوی كافتریاکەی عەنكاوە دەستگیر كراون، کە ژمارەیان چوار کەس بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە "دوای ئەوەی چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکھێنراو بە بەردوام بەدواداچوونمان دەکرد و لە ئەنجامدا زانیاری زۆر وردمان کۆکردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن".
ئەوەشیان خستووەتەروو "لە دەرئەنجامی زانیاریەکانمان توانیمان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەین، ئەو زانیاریانەشمان دا بە بەشی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی، لەسەر زانیاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی، ھەردوو تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد".
ک.ن

بیروڕا