کوردستانی
پارێزگاری هەولێر بەهۆی ناجێگری دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی وڵاتی تورکیا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
درەنگانێکی شەوی رابردوو فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای دوو هەفتەی لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگری دۆخی تەندروستی، بەمەبەستی چارەسەر و چاودێری پزیشکی رەوانەی وڵاتی تورکیا کراوە.
درەنگانێکی شەوی رابردوو فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای دوو هەفتەی لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگری دۆخی تەندروستی، بەمەبەستی چارەسەر و چاودێری پزیشکی رەوانەی وڵاتی تورکیا کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوبراو رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، رۆژی رابردوو 1137 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و 513 تووشبووش چاکبوونەتەوە، هەروەها 26 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن لەسەر پارێزگاری هەولێر
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن لەسەر پارێزگاری هەولێر
https://www.youtube.com/watch?v=-yDPzR7VzuI
ک.ن