کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شاری هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانی شاندی قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له كاری هه‌موو لایه‌ك بۆ پاراستنی ناوچه‌كه كرده‌وه، كه هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشی له‌سه‌ر ماوه".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند "ئه‌وان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی كه له پێگه‌یه‌كدایه ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان گرنگیی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له بواره جیاوازه‌كاندا".
تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان و هاتنی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌مباره‌یه‌وه، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تیی هاوكاریكردنیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.