کوردستانی
کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی شوورای گوندێکی قەزای "کۆتۆل" سەر بە ناوچەی "خۆی" لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور و گیانی لەدەستدا.
ئەندامێکی شوورای گوندێکی قەزای "کۆتۆل" سەر بە ناوچەی "خۆی" لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور و گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ دووشەممە 2 تشرینی دووەمی2020 ئەندامێکی شوورای گوندی "راویان"ی سەر بە شاری کۆتۆڵ بە ناوی "سیاوەش کوورەسونی" لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند "سیاوەش کورەسنی کوڕی جەماڵ، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو"، هەروەها بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردووی زایینی لانیکەم 15 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان برینداربوون.
س.س
س.س