کوردستانی
دابان محەمەد: بڕیارەکانی حکومەت بچوکترین کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی قاچاخى نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، بڕیار و رێککارەکانى ئەم کابینەیەى حکومەت سەبارەت بە دەروازەکان، بچوکترین کاریگەریى لەسەر رێکخستنەوەى دەروازەکان و کەمکردنەوەی کارى قاچاخى نەبووە، لە کاتێکدا هەموو ئەمانە بەشێکن لە پارە و داهاتى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمی کوردستان.
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیار و رێککارەکانى ئەم کابینەیە، کاریگەرى لەسەر رێکخستنەوەى دەروازەکان و کەمکردنەوەی قاچاخى نەبووە، 100 هەزار وڵاخ هاوردە دەکرێت و لە هەر سەرێک 84 دۆلارى بۆ بەرپرسانە".
ئەوەشی خستووەتەوڕوو "لە کێلێى و ناوچەکانى دەوربەرى داخل دەکرێ و بە بازگەى فەرمى و بەبەرچاوى حکومەتى هەرێمەوە دەگاتە شوێنى دیارکراو لە سلێمانى، بەوەش زیاتر لە 10 ملیار دینار دەچێتە دەستى چەند بەرپرسێکەوە، ماوەى چەند هەفتەیەکیشە کارى قاچاخى ماسى لە دەروازەکان دەستیپێکردوە و داخل دەکرێت".
روونیشیکردەوە "بڕیار و رێککارەکانى ئەم کابینەیەى حکومەت سەبارەت بە دەروازەکان، بچوکترین کاریگەرى لەسەر رێکخستنەوەى دەروازەکان و کەمکردنەوەی کارى قاچاخى نەبووە، لە کاتێکدا هەموو ئەمانە بەشێکن لە پارە و داهاتى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمی کوردستان، کە نەیتوانیوە، لەم قەیرانى دارایى و بێ مووچەیەشدا کۆیان بکاتەوە و کۆنترۆڵیان بکات".