کوردستانی

لەم ناوچەیە شەڕ لەنێوان پەکەکە و پێشمەرگە دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیە شەڕ لەنێوان پەکەکە و پێشمەرگە دەستیپێکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا، له‌سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی، شەڕ و پێکدادان لەنێوان په‌كه‌كه‌ و  بەشێک لەو هێزانەی کە لە ناوچەکەدان، دروست بووە و بەپێی زانیاریەکانی مەودا پێشمەرگەیەک کوژراوە.

ئەلەند ئەمیر،  بەرێوەبەری ناحیەی چەمانکێی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رووبەڕووبوونەوە لە نیوان هێزەکانی پێشمەرگە و ژمارەیەک گەریلای پەکەکە روویداوە و تاوەکو ئێستا سێ پێشمەرگە بریندارن و پێشمەرگەیەکیش کوژراوە".

هاوکات بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كەجەكە لە پەیامێكیدا دوێنێ رایگەیاند "سیاسەتەكانی پارتی سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ مەترسیدارن، ئەو شەڕی بەرانبەر پەکەکە رانەگەیاندووە، بەڵکو بەرانبەر خەڵكی هەرێمی کوردستان شەڕی راگەیاندووە، ئەم سیاسەتەی پارتی دەیکات بەرەو لەناوچوونی دەبات".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر،مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە، چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەڵکی کوردستان بدرێت".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan