کوردستانی
سیروان ئەحمەد: هەندێک لایەن بۆ ئاشکرا نەبوونی گەندەڵییەکانیان نایانەوێت سەرژمێری بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پێشووی كومسيونى هەڵبژاردنى عيراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2012 بریار لە ئەنجامدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عیراقیش دراوە، بەڵام هەندێک لایەن لە عیراقدان نایانەوێت سەرژمێری ئەنجام بدرێت چونکە دەزانن کە هەموو گەندەڵییەکان ئاشکرا دەکات.
سیروان ئەحمەد، ئەندامی پێشووی كومسيونى هەڵبژاردنى عيراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵی 2012 بریار لە ئەنجامدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عیراقیش دراوە، بەڵام تا ئێستا هەر جارە و بە کۆمەڵێک هۆکاری جیاواز کارەکان دوادەکەوێت".
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "جۆرێک لە سستی لە ئەنجامدانی کارەکاندا هەیە ئەمەش پەیوەستە بە ئەو بارودۆخە سیاسی و ئابووریەیی کە لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە، چونکە پرۆسەی سەرژمێری پەنجە دەخاتە سەر تەواو کێشەکان و تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات".
ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئەنجام نەدانی سەرژمێری لە عیراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری پەیوەندیدارە بە بابەتی قەومی و کێشەکانی عیراق و هەندێک لە لایەنەکان کە لە عیراقدان نایانەوێت سەرژمێری ئەنجام بدرێت، چونکە دەزانن کە هەموو گەندەڵییەکان ئاشکرا دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان روونیشیکردەوە، ئەنجامدانی کارەکان تا ئێستا بەردەوامە و هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەکە ئەنجام بدرێت و لە ماوەکانی رابردووشدا شاندێکی حکومەتی عیراق تایبەت بە ئەم بابەتە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد".