کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەى پێکدادانى پەکەکە و پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیەوە و بەهۆی بۆمبەکەوە، دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوون .
بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە "پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و ھێرشی راستەوخۆ نەبووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی بۆمبەکەوە، دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوون و پەكەكە لە دوورەوە تەقەیان لە ھێزی پێشمەرگە کردووە، ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەك ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە".
ئەمە لە کاتێکدایە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیشەممە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکە لە ناحیە چەمانکێ سنوری ئامێدی روویدا.
ک.ن