کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە هاتە دەنگ
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی سازکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردووەتەوە "هەرێمی کوردستان، قەوارەی سیاسی و شەرعیی خەڵکی کوردستانە، هێزی پێشمەرگەش پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانین، ئەم  هێرشەی ئەمڕۆش کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکەین، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێم دەکەین".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan