کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسایشی شارەزوور سزادانی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە پێشتر بەپێی مادەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسایشی شارەزوور سزادانی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە پێشتر بەپێی مادەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند "لەچوار چێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیماندا بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو نایاساییەكان و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی (بازرگان و بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان)، دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردوودا هێزەكانمان هەردوو تۆمەتبار (ك.م. ع) و (ب . م . ع) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (14ی مخدرات) دەستگیركردو دانیان بە تاوانەكەیانداناوە رووبەڕووی یاساكرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دواجار دوێنێ 3ی تشرینی دووەمی 2020 دادگای تاوانەكانی (سلێمانی/2) كۆتای بەدۆسێكانیان هێناو هەریەكەیانی بە (6) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەد و پەنجا هەزار دیناری عیراقی سزادا".
س.س
س.س