کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی هەرێمی کوردستان، قەوارەی سیاسی و شەرعیی خەڵکی کوردستانە، هێزی پێشمەرگەش پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە ، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە ، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان . حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت، ئەم هێرشەی ئەمڕۆش کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکات و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات، لەم چوارچێوەیەشدا، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێم دەکەین.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران جارێکی دیکە هوشداریدا لە مەترسییەکانی زیاتر تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە گەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما ، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕۆژ نییە چەندین کەس گیان لە دەست نەدەن، بۆیە دامودەستگاکانی حکومەتی ڕاسپارد کە نابێ بە هیچ شێوەیەک، هیچ کەمتەرخەمییەک لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکرێت، بەتایبەتی لە فەرمانگەکانی حکومەت و شوێنە گشتییەکان. ئەوانەی بێ باکیشن و بە شێوەیەکی نابەرپرسانە مامەڵە لە گەڵ ئەو دۆخە مەترسیدارە دەکەن و پابەند نابن ، ئەوە بەداخەوە بە مەبەست ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسیی جیددیەوە و دەبنە هۆکار بۆ مردنی خزم و کەسوکار و هاووڵاتییان بە گشتی.
پاشان دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە رەوشی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ستراتیجی وەزارەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو.
دواتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، راپۆرتێکی سەبارەت بە میکانیزم و ئاستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و کێشە و گرفت و ئاستەنگەکان خستەڕوو. ئاماژەی بە کۆمەڵێک پێشنیاریش کرد بۆ زیاتر پابەندبوونی فەرمانگەکانی حکومەت و هاووڵاتییان و سەردانکەرانی دامودەزگا حکومییەکان بە رێنماییەکان .
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری ناوخۆ ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان و داتا وزانیاریی پێویستی لەم ڕووەوە خستەڕوو ، کە تیایدا مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی کار بەم کۆمپانیایانە و پابەندییەکانیان و چالاکیەکانیان وپابەندکردنیان بە پێدانی باجی پێویست و چاودێریکردنی کارەکانیان لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاسەوانی روونکرابووەوە، بە ئاراستەی رێکخستنەوەی کار وچالاکی ئەم کۆمپانیایانە لە چوارچێوەی مەبەستەکانی دامەزراندنیان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، دوای لەبەر چاوگرتنی هەموو تێبینی و پێشنیارەکان، پرۆژە یاسایەک سەبارەت بەم بابەتە ئامادە بکرێت و لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ تەشریعکردنی.
س.س