کوردستانی

بۆ ماوەی 10 رۆژ رێگەیەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی 10 رۆژ رێگەیەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە رێگەى هەولێر – بەحرکە، لە رۆژى هەینییەوە تاوەکو ماوەى 10 رۆژ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان و سەردانیکەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە کەوا لە رۆژی هەینی 6ى تشرینى دووەمى 2020، رێگەی هەولێر – بەحرکە، کە بۆ بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆی هەولێر دێت و هەروەها بۆ شارەکانی نیشتەجێبوونی گەنجان، کۆرییەکان، ئارین، شوقەکانی نیشتەجێبوونی مامۆستایان دێت دادەخرێت بەتەواوی بۆ ماوەی 10 رۆژ".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو رێگایە لە رۆژی 16ى تشرینى دووەمى 2020، دووبارە دەکرێتەوە, هەروەها ئەو ماوەیەش هاوڵاتییان دەتوانن وەکو رێگەی بەدیل لە رێگەی هەولێر پیرمامەوە بێنەوە سەر خەدەمیەکەی 150 مەتری و بچن بۆ شارەکانی نیشتەجێبوون یان بۆ هاتوچۆی هەولێر".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە "هۆکاری ئەو داخستنەش بەمەبەستی تەواوکردنی جوتسایدی بەحرکە و بەستنەوەی شەقامی بەحرکە - هەولێرە بەتەواوی بە شەقامی 150مەترییەوە, هەروەها بە هیوای پابەندی شۆفێران و سەلامەتی و رۆیشتن بەپێی ئاماژەکانی هاتوچۆ و ئەو هێمایانەی کە لەسەر شەقامەکە دادەنرێن بۆ ئەو ماوەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan