عیراقی

حکومەتی عیراق لەبارەی گرژییەکانی نێوان پێشمەرگە و پەکەکە هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق لەبارەی گرژییەکانی نێوان پێشمەرگە و پەکەکە هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانە دەکات کە دوێنێ چوارشەممە لە نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و پێشمەرگەدا روویدا و رایدەگەیەنێت هەموو رێوشوێنێک دەگرێنەبەر بۆ سنووردارکردنی ئەو دەستدرێژیانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "بە تووندی ئەو هێرشە رەتدەکینەوە کە لەناو خاکی عیراق ئەنجامدراوە و بە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عیراق هەژماری دەکەین، هەروەها هەموو رێوشوێنێک دەگرینەبەر بۆ سنووردانان بۆ ئەو دەستدرێژیانە، کە بە پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی وڵات دادەنرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی چەمانکێ لە سنوورى ئامێدى روویدا، بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان