کوردستانی
بەکارهێنانی بڵندگۆ قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق بڕیاری قەدەغەکردنی بڵندگۆی دا بۆ فرۆشتنی کاڵاکانی خاوەن دوکان و ئۆتۆمبێل و دەستگێڕەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە، هەر خاوەنکارێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق بڕیاریدا بەکارهێنانی "بڵندگۆ" بۆ فرۆشتنی کاڵاکانی خاوەن دوکان و ئۆتۆمبێل و دەستگێڕەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە ناو بازار و گەرەکەکاندا، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە قەدەغە بکات.
بەپێی بڕیارەکەی قایمقامییەت، هەر خاوەنکارێک بەکاری بهێنێت و سەرپێچی بکات، بە توندی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە و دەست دەگیرێت بەسەر بڵندگۆکەیدا و سزای مادی دەدرێت.
س،س