کوردستانی
لەبارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ زانیارییەکیان لە بەردەست نییە کەی مووجەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران دابەشدەکرێت و روونیشیدەکاتەوە مووچەی داهاتوو کە دابەشبکرێت مووچەی مانگی 10 دەبێت.
محەمەد سەعدەدیین، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بۆ مەودا میدیای روونکردەوە "لیژنەکەیان هیچ زانیارییەکیان لە بەردەست نییە کەی مووجەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران دابەشدەکرێت" و باس لەوەش دەکات "ئەو پرسە لە ئەنجومەنی وەزیرانە".
راشیگەیاند "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە دەڵێن مووچەی مانگی 4 دابەشدەکرێت، بەڵکو مووچەی داهاتوو کە دابەشبکرێت مووچەی مانگی 10 دەبێت ".
ک. ر