کوردستانی

وادەی بارینی لێزمە باران راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی بارینی لێزمە باران راگەیەندرا
مەودا میدیا-
 
به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم و سبه‌ی هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
 
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە "سبەى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلە لە تەواوى ناوچەکان دەبێت بەلام سنوورى دهۆک نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە دەبێت، باران بارین هەیە بە شێوەى پچڕپچڕئەمڕۆ پێنج شەممە تاکو بەرەبەیانى رۆژى هەینى لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند دەبێت، بەڵام سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى زیاتر دەبێت وبارانى چالاکتر دەبێت هەندێ جار لێزمە بارانى دەبێت و هەورە تریشقەشى دەبێت".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "خێراى با زیاد دەکات و هەندێ کات دەگاتە سەرووى 30 کم لە کاتژمێرێکدا، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێش هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى کەرکوک".


 
س.س
Qaiwan
Qaiwan