کوردستانی

لەبارەی تەندروستی ئایدن مەعروفەوە، نووسینگەکەی قسە بۆ مەودا میدیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی تەندروستی ئایدن مەعروفەوە، نووسینگەکەی قسە بۆ مەودا میدیا دەکات
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

چەند وێنەیەکی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی تورکیا بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەی رایدەگەیەنێت بەڵێ وێنەکان تازەن، لە تورکیایە و نەشتەگەری بۆ کراوە.

بەدر هادی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی حکومەتی هەرێم بە مەودا میدیای وت " وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی هەریمی کوردستان لە تورکیایە و نەشتەرگەری بۆ کراوە"

نووسینگەکەی لە بارەی جۆری نەشتەرگەرییەکەیەوە وتیشی "نەشتەرگەری لابردنی بەردی زراوی بۆ کراوە و تەندروستی جێگرە" و باسی لەوەش کرد "بەهیچ شێوەیەک ئایدن مەعروف تووشی کۆرۆنا نەبووە و ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە هی ئەوە لە دوای نەشتەرگەرییەکەی لە تورکیا گیراوە ".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan