عیراقی

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراق ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراق ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی
مه‌ودا میدیا-

دوای راگرتنی چالاكی و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ چالاكییه‌كانی.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه‌ له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌می 2020 ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عیراق ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی له‌عیراق په‌سه‌ندكرد، به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وه‌ی دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، دروست بوو به‌تایبه‌تی له‌ عیراق، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ چالاكی و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی راگرت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان