کوردستانی
سالار مەحمود: چەند لایەنێک دەیانەوێت هەڵبژاردن لە عیراق دوابخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عیراق ئاشکرایکردووە، چەند لایەنێک دەیانەوێت هەڵبژاردن لە عیراق دوابخرێت، بیانوی کورۆنا و بیانووی نا واقیعیتر دەهێننەوە، چونکە دڵنیانین لە ئایندەی سیاسیان.
سالار مەحمود، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق بڵاویکردووەتەوە "چەند لایەنێک دەیانەوێت هەڵبژاردن لە عیراق دوابخرێت سەرەتای بانگەشەی ناڕاستەوخۆی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق دەستیپێکردوە بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزە بچوکەکان شانسی بەدەستهێنانی کورسیان کەمترە بەشێک لە هێزە کاریگەرەکان وەک خۆتان دەمێننەوە بۆ نمونە، یەکێتیی لە هەڵبژاردنی عیراق، سلێمانی و کەرکوک دەباتەوە، صەدریەکانیش چەن پارێزگایەکی باشوری عیراق دەباتەوە، مالیکی و عەبادی پاشەکشەی زۆرتر دەکەن".
روونیشیکردووەتەوە "پشتبەستن بە دابەشبوونی دەنگەکان بۆ چەن بازنەیەک لەیەک پارێزگادا، گرفتی سیاسی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە هەیە، چەند لایەنێک لە عیراقدا دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و بیانوی کورۆنا و بیانووی نا واقیعیتر دەهێننەوە، چونکە دڵنیانین لە ئایندەی سیاسیان".
ک.ن
ک.ن