کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

وتەبێژى هاتوچۆى راپەڕین رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگای نێوان قەزای رانیە - دوكان، روویداوە و بە هۆی رووداوەکەوە چوار هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.

عەلى عەبدوڵڵا، وتەبێژى هاتوچۆى راپەڕین رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگای نێوان قەزای رانیە - دوكان،  لە نزیك بازگەی قەمتەران لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویدا".
 
 ئەوەشی خستووەتەڕوو "رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیکاب و بی ئێم دەبلیو و مازدایەک و ئۆپترایەکدا بووە و هۆکارى رووداوەکە تیژڕەوی و پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەکانى هاتوچۆوە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا "بەهۆی رووداوەکەوە چوار هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، بارى تەندروستیى دوانیان ناجێگیرە".
ک.ن
Qaiwan
Qaiwan