کوردستانی

16 شوێن بەهۆی خراپبوون بەرهەمەکانیان داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


16 شوێن بەهۆی خراپبوون بەرهەمەکانیان داخران
 مەودا میدیا - کاروان نوری

قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی پشكنین و بەدواداچوون بۆ 23 خواردنگە و ماركێت و شیرنەمەنی و چەرەزات فرۆش و سەوزەفرۆش 16 شوێن داخران.

راگەیاندنی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر بڵاویکردووەتەوە "دوای ئەوەی لە گەڕەكی هەڤاڵانی شاری هەولێر، پشكنین و بەدواداچوون بۆ 23 خواردنگە و ماركێت و شیرنەمەنی و چەرەزات فرۆش و سەوزەفرۆش ئەنجامداوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانەوە 16 شوێنمان داخستووە".

ئەوەشی خراوەتەڕوو "بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سكاڵایانە دەكرێن، كە رۆژانە ئاراستەی لێژنەكانی قایمقامیەت دەكرێن، ئەو شوێنانەی كەموكوڕی و سەرپێچیان هەبوو تۆماركران و بەپێی یاسا كاردانەوە بەرانبەر خاوەنەكانیان دەكرێت، جگە لە داخستنی ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەیە سزای پێبژاردنیشیان بۆ دەكرێت".
ک.ن
Qaiwan
Qaiwan