کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی: ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی: ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە  بێت لەو ماوەیەدا 40 تووشبووی كۆرۆنا له ‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا داخڵكراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 30 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، هەروەها هەر لەو ماوەیەدا لە سلێمانی 11 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوە.

هەر وەک لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، تائێستاش  204 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ماون، هەروەها کۆی گشتی بەخشەرانی پلازما 1188 کەسە.
Qaiwan
Qaiwan