کوردستانی
زیانەکانی بارانە بەلێزمەکەی درەنگانی شەوی رابردوو ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی لە درەنگانی شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی باران بارینی بە لێزمە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە هەندێک شوێن بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە لافاو دروستبوو، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت هیچ ماڵێک لە شاری سلێمانی ئاوی تێنەچووە.
نزار کەمال، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو لێزمە بارانەی کە لە درەنگانی شەوی رابردووە دەستپێکرد هیچ ماڵێک لە شاری سلێمانی ئاوی تێنەچووە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنیا چەند حاڵەتێکی گیرانی ئاوەڕۆمان هەبوو تیمەکانمان لە بەشی ئاوەڕۆ سەرقاڵی ئەوەن هەستن بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی بارانەوەکان، لەبەرئەوەی کە لافاو دروست نەبێت".
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانمان لە کاتژمێر 2:00ی شەوەوە لە ئامادە باشیدان و دەگەڕێن بەسەر ئەو شوێنانەدا کە ئاوی تیادا کۆبووەتەوە و پاکی دەکەنەوە".
س.س

بیروڕا