کوردستانی

حکومەتی هەرێم پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020 رایگەیاند دەست بە هەناردەکردنی نەوت کراوەتەوە بەهەمان قەبارەی پێشووتر.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "دەست بە هەناردەکردنی نەوت کراوەتەوە بە هەمان قەبارەی پێشووتر".

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە بەهۆی کردنە ئامانجی بۆری گواستنەوەی نەوت، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەستاوە، بەڵام ئەمڕۆ دەستیپێکردووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan