کوردستانی
رێکارەکانی خۆپارێزی لە سلێمانی تووندتر دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020.11.7 ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی به ئاماده‌بوونی مقده‌م چاوه‌ڕێ ناسیح، لێپرسراوی به‌شی ئابووری ئاسایشی سلێمانی و سۆران عه‌بدول غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كان كۆبووه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، قایمقامی سلێمانی ته‌ئكیدیی كرده‌وه پێویسته له شوێنه گشتییه‌كاندا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد، هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كاركردن بكات رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توندی بكه‌نه‌وه.
پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێنمایی به دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان دراوه:
پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێنمایی به دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان دراوه:
1. پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2. دانانی ماددە‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) و به‌بێ به‌كارهێنانیان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3. دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4. پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
5. پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
س.س
س.س
بیروڕا



