کوردستانی
هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دیارینەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامی قەزای کۆیە رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە قەزای کۆیە دیاری نەکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە کۆبوونەوەکاندا قایمقامی کۆیە پێشنیازی دابەشکردنی نەوتی کردووە پێش هاتنی سەرما.
هاوکار رەندیخانی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرە تاوەکو ئێستاش لەو پارێزگایە بڕیاری دابەشکردنی نەوت نەدراوە، بۆیە هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی نەوت لە قەزای کۆیە".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد "قایمقامی کۆیە پێشنیازی دابەشکردنی نەوتی کردووە پێش هاتنی سەرما، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا".
س.س

بیروڕا