کوردستانی

یەکگرتوو لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکگرتوو لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بەپێی ئەو سیستەمە نوێیەی کە پەیڕەودەکرێت.

هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات، ئێمە وەک دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی سەرقاڵی خۆئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق بەپێی ئەو سیستەمە نوێیەی کە بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق پەیڕەودەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ هەنگاوەکان دەڕۆین سروشتی هەڵبژاردن وایە نابێت پێشی بکەویت، چونکە ئەگەر پێشی کەوتی دەکەویتە هەڵەوە".

هێمن ئەسکەندەر وتی "بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عیراق نییە، بەڵکو پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە، ئەگەر پەرلەمان هەڵنەوەشێتەوە دەبێت ئەم خولەی پەرلەمان تەواو ببێت، هەروەها هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی کاتی هەڵبژاردن، بەڵام جارێ کات ماوە بۆ ئەوەی بزانین چی روودەدات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan