جیهانی

تەندروستیی جیهانی زانیاری نوێ لەسەر پێكوتەی كۆرۆنا ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی جیهانی زانیاری نوێ لەسەر پێكوتەی كۆرۆنا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا زۆر ئەرێنیین، بەرێژەی سەرووی 90% سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا زۆر ئەرێنیین، تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی جیهان دەگۆڕێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیك رایانگەیاندبوو كە پێكوتەكەی بەرهەمیان هێناوە، لە بەرانبەر ڤایرۆسەكە و بەرێژەی سەرووی 90% سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.
Qaiwan
Qaiwan