کوردستانی

دابەشكردنی نەوتی سپی لەم ناوچەیە دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشكردنی نەوتی سپی لەم ناوچەیە دەستیپێكرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی وێستگەكانی سووتەمەنییەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 45 هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە (10-11-2020)، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستیپێكردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "نەوتەكە لە بەنزینخانەکانەوە دابەش دەكرێت، هەوڵ دەدەین رۆژانە پشكی حەوت بریكاری خۆراك دابەش بکرێت، هەر خێزانێك 45 هەزار و 500 دیناری لێوەردەگیرێت".

روونیشیکردووەتەوە "دابەشکردنی نەوتەکە تا تەواوی ناوچەکە تەواو دەبێت بەردەوامی دەبێت، ئەم نەوتەی ئێستا دابەش دەکرێت بۆ ئەو خێزانانەیە کە ساڵی پار نەوتیان وەرنەگرتووە، واتە بەرمیلی دووەم لەو کارتەی کە پێیان دراوە بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی".

Qaiwan
Qaiwan